ئەرێ بە توێی ئارەقچن وا ڕۆی و بەجێی هێشتم
زوڵفی دانا چین بە چین بێم ماچی کەم نەیهێشتم
.
.
.
هەندێ جار تەنیا گۆرانییەک بەسە بۆ ڕازاندنەوەی کۆڕی وتووێژ لەگەڵ خۆت. شەو هەیە تاقەتی کتێب و دەفتەر و پێنووس و تەنانەت ڕەنگەکان و گۆرانییە دڵخواز و تایبەتییەکەی خۆشت نییە. ئاوازێک لەسەر پاتە بوونەوە تەنزیم دەکەی، لەسەر پشت ڕادەکشێی و چاو دەبڕیە خۆت، تێکستەکانیشی بەردەوام بە دەورەتاندا دێن و دەچن...
.
.
.
گۆرانییەکە بەردەوامە، ژومارەی پاتە بوونەوەیت لە دەست چۆتە دەرێ، کۆڕەکە هەروا درێژەی هەیە و نازانی کاتژمێر چەندی ئەو بەیانییەی بەڕێوەیە وشەی چاوەکانت دەبڕێنەوە...
لەدایک بوونەوە...ما را در سایت لەدایک بوونەوە دنبال میکنید
برچسب: نویسنده: بازدید: 119