30
ئەو ژمارەی بە درێژایی تەمەنم، وەکوو وەڵامی پرسیارێکی گرینگ هەمیشە چاوەڕێی بووم.
30
ئەو ژمارەی، زۆر شتی پێ بەخشیم و زۆر شتیشی لێ ئەستاندم.
هەندێ کەس ئاواتیانە بگەڕێنەوە هەندێ لە ساڵەکانی تەمەنیان، بۆ ئەوەی پێش بە هەندێ شت بگرن. بەڵام من هەرگیز ئاواتی ئەوەم نەبووە بگەڕێمەوە هیچکام لە ڕۆژەکانی ژیانم و پێش بە بڕیارە هەڵەکانم بگرم.
چون باوەڕم وایە تەواوی ڕووداوە خۆش و ناخۆشەکان بوون کە منی ئێستایان دروست کرد. لە ناسین و بوونی هەندێ کەس لە ژیانم، وەکوو هاوڕێ، هاوکار، خزم، ناسیاو یان هەر کەسێک، هەرگیز پەشیمان نیم. تەنانەت ئەگەر ئاکامێکی خۆشیشمان پێکەوە نەبووبێ. چون تا هاتنی سی، پێویستیم بە هەندێ ئەزموون بوو لە ژیانم.
من سپاسی نەیارەکانیشم دەکەم، چون ئەگەر ئەوان نەبان، ڕەنگە لە پێوانی هەندێ ڕێگا زوو ماندوو ببام و نەمگەیاندبانە لووتکە.
سپاس بۆ 30
سپاس...
2723/11/15
ما را در سایت لەدایک بوونەوە دنبال میکنید
برچسب: نویسنده: بازدید: 39