ماوەیەکی زۆۆۆۆۆۆر بوو لەو کتێبەی دەگەڕام، لە هیچ شوێنێک دەستم نەدەکەوت. زۆر جار کە بە پەنا کتێبفرۆشییە لەمێژینەکەی شاری خۆماندا تێدەپەڕیم و لە پشت شووشەبەندی دووکانەکەیان چاوێکم دەخشاندە کتێبەکان، بە خۆم دەکوت "جا لە فڵان و فڵان شوێنی بەنێوبانگ پرسیم نەبوو، کوا ئەوانە دەیانبێ؟ کتێبخوێن لێرە کەمە و ئەوانەش ناچارن کتێبی باش کەم بێنن یا هەر نەهێنن!". بۆیە هەرگیز لێم نەدەپرسین و تێدەپەڕیم.
ئەوڕۆ بۆ کڕینی هەندێک کەل و پەلی نووسین، سەرم دەبەر دووکانەکەیاننا. دوای وتووێژێکی زۆر لەسەر کتێب و بێ ناز کەوتنی کتێبەکان لەگەڵ خاوەن کتێبفرۆشییەکە، بە هەڵکەوت بیرم کەوتەوە و پێم کوت "نازانم کتێبی هەزار و یەک شەو چۆن و لە کوێ بدۆزمەوە؟" بە پێچەوانەی باوەڕی من، وەڵامی دامەوە: "هەمانە، لەمێژیشە چەن جڵدێکمان لێرە داناوە و کەس لێی نەپرسیوە." ئەوەندەی شاگەشکە بووم بەو وەڵامەی، ئەوەندەش لە خۆم قەڵس بووم کە بۆ ئەو چەن ساڵەی پێم وابووە نیانە و ئەو ماوەیەی زەحمەتی پرسیارێکم بەخۆم نەداوە؟!
ئەو بەسەرهاتەی خۆم، خێرا خستمییە بیری بەسەرهاتی سانتیاگۆ لە ڕۆمانی کیمیاگەردا...
ما را در سایت لەدایک بوونەوە دنبال میکنید
برچسب: نویسنده: بازدید: 99